کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماددەی هۆشبەر لە ماوەی ١ ساڵدا گیانی سێ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی ستاندووە

15:47 - 1 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: بە کارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران لە یەک ساڵی رابردوودا ، گیان لەدەست دانی زیاتر لە سی هەزار کەسی لێکەوتۆتەوە.

هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان لەزاری جێگری ستادی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بەکارهێنانی جۆرەکانی ماددەهۆشبەرەکان لە ئێراندا لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی سێ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە بلاو بوونەتەوە، ساڵانە چەندین هەزار کەس لە هاووڵاتییانی ئێرانی لەژێر دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیدا بەهۆی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکانەوە گیانیان لە دەست ئەەدن و هەنووکە ژمارەی ئەو کاسانەی کە ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن، رووی لە زیادبوونە.

ئامارەکانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی دەرخەری ئەوەن کە لانیکەم ١ میلیۆن و ٣٢٥ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن، کە نزیک بە ١٠ لەسەدی بەکارهێنەران، ژنان پێکی دینن.

کارناسانی پێوەندیدار بەو مەسەلەیە، لەو باوەڕەدان کە بێکاری و نەبوونی هیوا بە ژیان هۆکارەکانی تووشبوون بە ماددەهۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێراندان.

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لەسەدا ٢٣ی تووشبووانی ماددەهۆشبەرەکان لە ئێران بڕوانامەی خوێندنی باڵایان هەیە.

بەرزبوونەوەی گێرۆدەبوون بە ماددەهۆشبەرەکان و مامەڵەکردنی ئازاد بە ماددەهۆشبەرەکان لەلایەن کەسانی سەربە سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە کوردستان، یەکێک لە سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران لەدژی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مامەڵەکردنی ئازادی ماددەهۆشبەرەکان لە کوردستان لە رێگەی دەست‌وپێوندییەکانی خۆیەوە لە هەوڵی ئەوە دایە کە هەستی نەتەوایەتیی لاوانی کوردستان لاواز بکات.

هەر لەوپێوەندییەدا رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشت زیاتر لە ٣٠٠ ئاشپەزخانەی بەرهەمهێنانی ماددەهۆشبەرەکانی ساز کردووەو بە مامەڵەکردنی ئازاد و بڵاوکردنەوە لە ناوچەکوردنشینەکان لە رێگەی دەست‌وپێوەندییەکانی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە شێوەی پلان بۆ دراێژراو لە هەوڵی بەلاریدا بردنی لاوان و نەهێشتنی هەوستی نەتەوەخوازیی لاواندایە.