کوردستان میدیا: به‌وته‌ی ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی زانینگه‌ی زانسته پزیشکییه‌کان، به‌کارهێنه‌رانی ماده‌ی سڕکه‌ری شیشه له وڵاتی ئێران رۆژ به رۆژ رووی له زیاد بوونه.
کارناسانی ناوخۆی وڵاتی ئێران له‌و باوه‌ڕه دان به‌کارهێنانی ماده‌ی سڕکه‌ر و تووش بوون به‌و ماده‌یه له ئه‌نجامی گیرۆده بوونی ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
له‌هه‌مان کاتیش‌دا شاره‌زایان و پسپۆڕانی کۆمه‌ڵناسی له ده‌روه‌ی وڵاتی ئێران له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا بیر و بۆچوونیان جیاوازه، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه دان رێژیمی ئیسلامیی ئێران وه‌کوو به‌شێک له په‌ره پێده‌ری ئه‌و دیارده‌یه و که‌مته‌ر خه‌می نواندنی بۆ چاره‌سه‌ریی توشبوان و نه‌دانی رێنوینی پێویست، رۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌یه.
ئاماره‌کان ده‌دوێن
هه‌ر چه‌نده ئامارێکی راسته‌قینه و جێگای باوه‌ڕ له رێژه‌ی تووشبوان له ئێران‌دا له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام نێونجی ته‌مه‌نی به‌کارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ٢٥ هه‌تا ٢٩ ساڵه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی که کراون له سه‌دا ٩٩ی ئه‌و که‌سانه‌ی که موعتادن، پێشتر سیگاری بوون.
پپێشتریش ئامارێک ده‌ربڕی ئه‌وه بوو که ته‌مه‌نی تووشبوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران ٢٩ ساڵه و به‌پێی ئاماره‌کان ٩٣%ـی موعتادان پیاو و ٧%ـی دیکه‌یان له ژنان پێکهاتوون.
شیشه ماده‌یه‌کی ماڵ وێرانکه‌ر و خوره‌ی گیانی لاوانی ئێران
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی خه‌بات به‌دژی ماده سڕکه‌ره‌کان، له ئێران‌دا ٣٠ هه‌زار که‌س به شێوه‌ی به‌رده‌وام ماده‌ی شیشه به‌کار ده‌هێنن و ئه‌و رێژه‌یه رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ روو له زیاد بوون ده‌کات.
له حاڵی حازردا له ئێران تووشبوانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له سه‌دا ٥٠ـی ته‌ختی نه‌خوشییه ده‌روونییه‌کانیان داگیر کردووه.
محه‌ممه‌د باقر سابیری لێپرسراوی ناوه‌ندی خه‌بات به دژی ماده سڕکه‌ره‌کان له‌و باوه‌ڕه دایه، ئیعتیاد به ماده‌ی شیشه زۆر مه‌ترسیدارتر له ماده‌کانی دیکه‌یه و چاک بوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له ناوه‌نده‌کانی ته‌رکی ئیعتیاد پێوه‌ندی به به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سه‌وه هه‌یه.
ئێران له دونیا پله‌ی یه‌که‌می له به‌کارهێنانی ماده‌ی تریاکدا هه‌یه
لێپرسراوی گشتیی پزشکی یاسایی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، به‌کارهێنانی تریاک له‌نێو ئێران‌دا بۆته قه‌یرانێکی چاره‌سه‌ر نه‌کراو و له ئێران به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره له ماده‌ی سڕکه‌ر له ئاستی دونیادا یه‌که‌مه.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له زاری قهدیرزادهوه بڵاوی کرده‌وه، به ریز جۆره‌کانی ماده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ک: شیشه، تریاک و هێروئین زۆرترین به‌کارهێنه‌ریان له ئێران‌دا هه‌یه.