کوردستان میدیا: ماڵیاتەکانی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە لەسەدا ٦٧ زیادی کردووە و بۆ هەر هاووڵاتییەک لە ١٥ هەزارەوە بۆ ٢٥ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناوەندەکانی رێژیمی ئێران تایبەت بە ماڵیات و وەرگرتنی عەوارز لە سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، نرخی ماڵیاتیان بۆ چوونە ژوورەوەی هەر هاووڵاتییان بۆ هەرێمی کوردستان گەیاندە ٢٥ هەزار تمەن.
لەم پێوەندییەدا پێوەری رێژەی وەرگرتنی ماڵیات لەو ئۆتۆمبێلانە کە دەیانهەوێ بچنە هەرێمی کوردستانەوە، گۆڕدراوە و بە بێ رەچاوکردنی هیچ ستانداردێکی نێودەوڵەتی بۆ هەر لیتر باکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکان ٢٤٠٠ تمەن پارەی نەختی وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتەکان، بە هاتنی ساڵی نوێ و خرابتربوونی دۆخی ئابووریی ئیران، تێکرای نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و هەموو رۆژێک هەواڵ و راپۆرت لە ماڵپەڕ و بە تایبەت هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکاندا لەبارەی گرانی شتومەک و کاڵاکان بڵاو دەکرێتەوە.