![](/weney-mallperr/9441.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسێکی رێکخراوی زانیارییەکانی میسر لە وتووێژێکدا هەواڵی بەدەرهێنانی زانیاریی پۆلێنبەندی کراو لە دەفتەری سەرۆکایەتی محەممەد مورسی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی حکوومەتیی پەیامی نوێ لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی زانیارییەکانی میسر رایگەیاندووە، محەممەد مورسی، سەرکۆماری پێشووی میسر زانیاریییە پۆلێنبەندیکراوەکانی ئەو رێکخراوەی بۆ رێژیمی ئیسلامیی ئێران ناردووە.
ئەو بەرپرسە ئەمنیەتییە لە درێژەدا بە وتووێژە زەبت کراوەکانی مورسی، پێش لەسەرکاردەرکران لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئاماژە دەکات کە لە ئێستادا یەکێک لەو بابەتانەیە کە دادگا بە دژی مورسی پشتی پێ دەبستێت.
هەروەها هەوڵی بەرپرسی دەفتەری مورسی لە پێوەندیی گرتن لەگەڵ رێکخراوی زانیاریییەکانی حەماس و رێژیمی ئێران لە تۆمەتەکانی دیکە بوو کە لەلایەن دەزگای قەزایی میسر، دژی سەرکۆماری لەسەر کار لابردراوی ئەو وڵاتە راگەیەندراوە.