كوردستان میدیا: خوێندكارێكی كوردی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی به‌هه‌شتی له تاران له شێوه‌یه‌كی گوماناویی گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی كوردستانی میدیا، دوكتۆر ئێحسان كه‌ریمی، خوێندكاری ساڵی كۆتایی لقی پزیشكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی زه‌ڕینه به‌شێوه‌یه‌كی گوماناویی به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له نهۆمی شه‌شه‌می باڵاخانه‌یه‌كی نیوه‌ته‌واو له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی لوقمان له تاران گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌م خوێندكاره كورده هیچ جۆره بشێوییهكی ده‌روونی و ڕۆحیی نه‌بووه و هه‌رچه‌شنه هه‌واڵێ سه‌باره‌ت به خۆكوژیی ناوبراو دووره له ڕاستی.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی كرد: ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ن كه‌س، ئه‌م خوێندكارهیان له نهۆمی شه‌شه‌می ئه‌و باڵاخانهوه فڕێدابێته خواره‌وه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، پێشتر ئێحسان كه‌ریمی به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له ئایینی ئیسلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی لێكرابوو.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام وتبووی: من نه لاینگری مافی ژنم نه پیاو، چه‌ن شه‌و پێش له تلفزیۆندا ئه‌م ئایه‌ته‌ی قرئانم بینی: يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ ……ئایه‌تی ١١ سووڕه‌ی نیسا
مانای ئایه‌ته‌كه ئه‌مه‌یه: خوداوه‌ند ئێوه سه‌باره‌ت به (میراتی منداڵه‌كانتان) ڕاده‌سپێرێ كه پشكی هه‌ر كوڕێ به قه‌د دوو كچ بێ...
بۆ من سه‌ره‌نجڕاكێشه، ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه باسی دادوه‌ری و به‌رابه‌ری ده‌كات، چلۆن جیاوازیی داده‌نێ له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه به گوته‌ی خۆی به ئه‌مری خوا ئافرێنراون.
هاوپۆلییه‌كانی ئه‌م خوێندكاره كورده ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌و یه‌كێ له سه‌ركه‌وتووترین، ته‌ندروستترین و ماندوونهنانسترین، خوێندكارانی زانكۆكه‌مان بووه كه گیانی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ڕوانگه‌ی جیاوازی بووه، له‌ده‌ست داوه.