کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦مین کۆنگرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد بەڕێوەچوو

15:32 - 13 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ٢٦مین کۆنگرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بە بەشداریی شاندیکی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد ئەحمەدی\'\' بەرپرسی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکان، رێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە ٢٦مین کۆنگرەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بەشداریی کرد.

بەشی پێوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هاوکات بەرپرسایەتیی دەورەیی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کورد و کوردستانییەکانی لە ئەستۆیە، پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی خوێندەوە.

لە پەیامەکەدا ئاماژە بە رۆڵی کارای فیدراسێون لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئەو رێکخراوە لە ماوەی ساڵانی کاری رێکخراوەیی فیدراسێوندا کرابوو کە جێگای دەست خۆشی پێ زانینی هەموانە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتبوو: سەرکەوتنی کۆنگرەی فیدراسێون و بەردەوامی خەباتی ئەو رێکخراوە مەدەنییە، پێویستیی بە هاوکاریی کۆمیتەی هێز و لایەنە سیاسییەکانە.