کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورانی رێژیم لە ئاستانەی ٢٢ی پووشپەڕدا هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکەن

20:54 - 22 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا، رێژیم لە رێگەی مەئمووران و دەست و پێوەندییەکانییەوە هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی هاتنی ٢٢ی پووشپەڕ و بەڕێوەچوونی شەپۆلێکی بەرینی لە چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێژیمی ئێران لە رێگەی مەئمووران و دەست و پێوەندییەکانییەوە هەڕەشە ە گوڕەشە لە هاووڵاتییان دەکەن.

لەو پێوەندییەدا رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندەکانی حاجی ئاوا، قازانلی، قۆزلووی هەوشار، مەمەر و قسقاپان و هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردووە.

دەست و پێوەندییەکانی رێژیم لە هەڕەکانیانیان رایانگەیاندووە کە لێتان قەبووڵ ناکرێ ئەو دروشم و چالاکییانە بەبۆی ٢٢ی پووشپەر ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بڵاو بکرێنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچەی هەوشار و گوندەکانی، بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکییەنی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچووە.