کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی سەردانی دەفتەری حیزبی دێموکراتیان لە سلێمانی کرد

15:19 - 7 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لەو سەردانەدا هاودەردی و هاوخەمی خۆیان لە هەمبەر شەهیدکرانی قادر کەریمی لەلایەن چەکدارانی پ.ک.کـەوە دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی مەکتەبی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، بە سەرپەرستیی \'\'مامۆستا ئیکرام\'\' بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان بە مەبەستی هاودەردی و هاوخەمی دەربڕین لە هەمبەر شەهیدکرانی شەهید قادر کەریمی لەلایەن چەکدارەکانی پ.ک.کەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن \'\'محەممەد ساحیبی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لەو شارە پێشوازیی لێ کرا.

لەو سەردانەدا، شاندی میوان وێڕای بە داخبوونی خۆی لەو رووداوە، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید قادر کرد و هیوای خواست کە ئەو شەڕە پەرە نەستێنیت و کێشە و گرفتەکان لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.