کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی شیرکەتی بەرقی ئورمیە بۆ فەرمانداریی مەهاباد لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ

21:07 - 21 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە کاتێکدا کە یەک رۆژی بۆ ٢٢ی پووشپەڕ ماوە، شیرکەتی بەرقی ئورمیە، لە نامەیەکدا بۆ فەرمانداریی مەهاباد، ئامادەیی خۆی لەمەڕ پچڕاندنی بەرقی هاووڵاتییان کە بە نیشانەی ناڕزایەتی و مانگرتن بەرقەکانیان دەکوژێننەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە نوسخەی نامەیەکی فەرمیی شیرکەتی بڵاوکردنەوەی بەرقی پارێزگای ئورمیە بۆ فەرمانداریی مەهاباد کە وێنەیەکی بە \'\'کوردستان میدیا\'\' گەیشتووە، بە فەرمانداریی شاری مەهاباد راگەیەنراوە لە ئەگەری هەر چەشنە داخرانی دووکانەکان و یان هەر چەشنە مانگرتنێک لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوودا بەرقی هەموویان دەپچڕێنێت.

لەو نامەیەدا واژۆی دادستانی دادسەرای گشتیی ئینقلابی رێژیم و بەڕێوەبەری پەخشی بەرق لە مەهاباد، بەر چاو دەکەوێت.

بەگوێرەی ئەو نامەیە، ئەو هەوڵەی رێژیم بە هەماهەنگی و بە شێوەیەکی بەرنامەداڕیژراو لە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ٩٣، نێردراوە.

8885.jpg