کوردستان میدیا: ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی ڕەشەمە، چەندین ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاران لە شارەکانی ئێراندا بەڕێوە چووە.
پاش بڕیاری مەجلیس و دەوڵەت بۆ بڕینی پشکی دەرمانیی کرێکاران و دانی ئەو پارەیە بە سەندووقی دەوڵەت، کرێکاران دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین و دژایەتیی خۆیان لە هەمبەر ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنن.
ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی کرێکاران و خانونشینکراوان بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی خۆیان بە کاربەدەستان و بڕیاردەرانی دەوڵەتی، بەرانبەر شۆرای نیگابان کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
چەند ڕۆژ پێشتر بانگەوازی ئەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییە لە لایەن ڕێکخراوی پیشکسوەتانـی کۆمەڵگای کرێکاران درابوو و ڕێکخراوەکانی کرێکاری و خانوونشینکراوەکانیش پێشوازیان لێ کردبوو.
حەسەن سادقی، بەرپرسی ڕێکخراوی پیشکسوەتانـی کرێکاری لەو بارەوە وتوویە: مەبەستمان لەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییە، گەیاندنی دەنگی هەژاران بە گوێی شۆرای نیگابانە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: مەجلیسێک کە تەنیا دەوڵەمەندەکان بتوانن بەشداریی تێدا بکەن و ببنە ئەندامی، بڕیارەکانیشی هەو ئەوا دەبن و تەنیا بە سوودی توێژی دەوڵەمەند تەواو دەبن.
سوهەیلا جلەودارزادە، یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس لەو گردبوونەوەدا بەشداری کردبوو، وتوویە: ناکرێ لایەنێک کار بکات و لایەنێکی دیکەش بێت و هەموو موعادڵەکان بە دژی ئەو تەواو بکات.
لەو چەند ڕۆژەدا لە چەندین شاری دیکەی ئێراندا ناڕەزایەتی کرێکاری بەڕێوە چووە، کە بریتین لە: ناڕەزایەتی کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فولادی ئەهواز لە بەرانبەر بینای پاریزگاری خووزستان، ناڕەزایەتی ماڵبراوان و ڕێکخراوە ماڵییەکان لە تاران و کۆبوونەوەی ماڵبراوان بەرانبەر شوعبەی گوڵساری دامەزراوەی ئیعتباری کاسپین لە ڕەشت، کرێکارانی ڕۆژکاری شیرکەتی حەوت تەپە بە هۆی بەدواکەوتنی پارەکانیان و ... هتد و هەروەها لە شاری گورگان کۆمەڵێک لە خاوەن نانەواخانەکان بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی نانەواخانە و دانی بە لێشاوی مۆڵەتی نانەوایی، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
لە چەندین مانگی ڕابردووەوە، ناڕەزایەتی لە هەمبەر بارودۆخی خراپی ژیان و هەژاری لە شارەکانی ئێراندا بە رێژەیەکی زۆر زیادی کردووە.