کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نتانیاهۆ: رێژیمی ئێران مەترسییەکی گەورەتر لە داعشە

16:27 - 8 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رایگەیاند کە ئێرانی چەکدار بە چەکی ناوکی مەترسیدارتر لە داعش دەبێت.
بەپێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە گۆتاری خۆی لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختی لەسەر مەترسیی رێژیمی ئێران کردەوە و وتی: ئێرانی چەکدار بە چەکی ناوکی مەترسیدارتر لە داعشە.

نتانیاهۆ لە قسەکانی خۆیدا لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوای کرد کە تەواوی بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران لەناو ببردرێت.

لەو پێوەندییەدا، چەند رۆژ پێشتریش دەیوید کامێرۆن سەرۆک وەزیری بریتانیا لە قسەکانی خۆی لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرەڕای ئەوەیکە رێژیمی ئێرانی بە بەشێک لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا، ئەو رێژیمەی بە پشتیوانی تیرۆریزم ناو برد.