![](/weney-mallperr/10731.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حێزبی دێموکرات لەسەردانی خۆی بۆ پارلمانی ئوتریش باسێکی پۆختی سه‌باره‌ت به باروودۆخی سیاسی ئێستای ئێران له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا پێشکه‌ش کرد و به وردی باسی پرسی کوردی له ئێران و به‌ربه‌ست و کێشه‌کانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کوردی لەژێر سێبەری رێژیمی ئێسلامیدا هێنایه گۆڕێ.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له وڵاتی ئوتریش سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگه‌ڵ خاتوو بێریڤان ئه‌سلان ئه‌ندامی فراکسیونی پارتی سه‌وز کۆبووه‌وه.
هیوا به‌هرامی لەو سەردانە، باسی لەوە کرد کە پرسی کورد له کوردستانی بن ده‌ستی ئێران له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر دوو رێژیمی پاشایه‌تی و کۆماری ئێسلامیدا وه‌ک بابه‌تێکی ئه‌منییه‌تی چاوی لێکراوه و هه‌ربویه‌ش ده‌ستی هێزه‌سه‌رکۆتکه‌ره‌کانی رێژیمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان بو سه‌رکۆتی بزووتنه‌ی ره‌وای گه‌لی کورد کراوه بووه و هیچکات رێژیم ئاماده‌ی چاره‌سه‌ریی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌م پرسه نه‌بووه. ئه‌مه‌له کاتێدایه که رێبه‌رانی ئێمه هه‌ر له‌شاری ڤییه‌ندا بوونی ئێراده‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی خویان بو پرسی کورد له ئێران‌دا به خوێنی خویان سه‌لماند.
لەو سەردانەدا دواتر باسێک سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کانی نێوان وڵاتانی ٥+١ و رێژیمی ئێران کرا که نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات روانگه‌ی حیزبی دێموکراتی له‌م باره‌یەوه شی کرده‌وه.
هەروەها خاتوو ئه‌سلان، وێڕای ده‌ربڕینی پشتگیری خوی بو پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا به‌رز نرخاند.
ناوبراو له په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوایی سه‌باره‌ت به رێژیمی ئێران وتی: کێشه‌ی رۆژئاوا لەگه‌ڵ رێژیمی ئێران ته‌نیا خوی له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی ناو‌کیدا نابینێته‌وه و گه‌لێک سیاسه‌ت و هه‌ڵسووکه‌وتی دیکه‌ی رێژیم هه‌ن که چ له ناوخۆی ئێران و چ له ناوچه‌که‌دا بوونه‌ته‌هۆکاری ئاڵۆزی.
له کۆتاییدا ئەو سەدرانەدا بێریڤان ئەسلان پشتگیری خوی له داوا ره‌واکانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خوی له هه‌ر بووارێکدا کە بوی بگۆنجێت نیشاندا و ئه‌م پشتگیریه بخاته قۆناغی کرداریه‌وه.