![](/weney-mallperr/8045.jpg)
کوردستان میدیا: لە دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات و کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارلمانی هۆلەند، راپۆرتێک لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ پێشکەش بەو کۆمیسیۆنە کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ دیار حاتەمی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆڵەند، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەردانی پارلمانی هۆڵەندی کرد و لەگەڵ شاندێکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارلمان بە سەرپەرستیی \'\'سێر فەیس\'\' کۆبووەوە.
لەو هاودیتنەدا دیار حاتەمی نوێنەری حیزبی دێموکرات لەسەر خراپتر رەوشی ئێستای ئێران و کوردستانی ئێران و دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لەو وڵاتە قسەی کرد و وتی: بەپێچەوانەی بەڵێنییەکانی رۆحانی سەرکۆماری ئێران لە کاتی هەڵبژاردندا، ئەو رەوشە بەرەو خراپتر بوون رۆیشتووە\'\'.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەو دیدارەدا راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی لە ٢٠١٣ی زایینی، پێشکەش بە شاندی پارلمانی هۆڵەند کرد.