کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هۆڵەند لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

14:27 - 12 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دیار حاتەمی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەند دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ دیار حاتەمی رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەگەڵ \'\'ئارنە براندسما\'\' بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ و \'\'نگە بۆرگ ستۆلتە\'\' چاودێری رەوشی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی کاروباری دەرەوەی هۆڵەند کۆبووەوە.
رەوشی ئێران و کوردستانی ئێران و دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران لەهەمبەر نەتەوەکانی ئێران و زیاد بوونی رێژەی ئیعدامەکان پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی، کۆمەڵە بابەتێک بوون لەو هاودیتنەدا تاوتوێ کران.
بەرپرسی بەشی رەوشی مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند، وتی: ئێمە لە رێگای پارلمانتارەکانمانەوە هەوڵی خۆمان بۆ چارەسەری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێراندا داوە و لە داهاتووشدا لە پارلمانی ئورووپا لەسەر ئەو هەوڵانەمان بەردەوام دەبن.
لەو دیدارەدا چەندین راپۆرتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینی لەلایەن نوێنەری حیزبی دێموکراتەوە رادەستی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند کرا.