کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا چاوی بە وەزیرێکی هەرێمی ئۆنتاریۆ کەوت

22:15 - 10 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کانادا، لەگەڵ وەزیری پەنابەری و شارۆمەندیی هەرێمی \'\'ئۆنتاریۆ\'\'ی کانادا دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەڕێز \'\'شەریف بێهروو\'\' لە ماڵی کور لە تۆرێنتۆ، چاوی بە \'\'مایکڵ کەتیۆ\'\' وەزیری پەنابەری و شارۆمەندیی هەرێمی فیدراڵی \'\'ئۆنتاریۆ\'\'ی کانادا کەوت.

لەو هاودیتنەدا بارودۆخی ئێران، کوردستان و ناوچەکە هەڵسەنگێنرا و لەسەریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.