کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارک لەگەڵ وتەبێژی كاروباری دەرەوەی سەوزەكانی ئەو وڵاتە كۆبووە

16:00 - 3 بانەمەڕ 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە دانمارك لەگەڵ بەڕێز كریستیان یول (Christian Juhl) وتەبێژی كاروباری دەرەوەی سەوزەكان و ئەندامی كۆمیسیۆنی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارلمانی دانمارك كۆبووە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم دیدارەدا بەڕێز سەعید سولتانپوور نوێنەری حیزبی دێمۆكرات باسی هەلومەرجی ئێران، كوردستانی ئێران و كوردستانی بە گشتیی كرد و هەڵوێستی حیزبی دێمۆكراتی لەسەر پرسە هەنوکەییەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان شی كردەوە.
نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لەسەر پێكهاتەی نەتەوەیی ئێران، كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێران و كوشتنی كۆڵبەرانی كورد زانیارییان پێشكەشی ئەو پارلمانتێرە كرد.


بەڕێز كریستیان یول پشتیوانی خۆی و پارتەكەی لەمافە ئینسانی و نەتەوەییەكانی كورد لە كوردستان دەربڕی وبەڵێنیشی دا كە پرسی گرتن و ئیعدامی زندانییە سیاسییەكانی كورد بباتە وەزارەتی دەرەوەی دانمارك.