کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە دانمارك لەگەڵ لێپرسراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

14:43 - 24 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لەگەڵیبی فۆگتمەن بەرپرسی كاروباری رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئافریقای باكوور لە وەزارەتی دەرەوەی دانمارك دیداری پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەم دیدارەدا بەڕێز سەعید سوڵتانپوور نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەدانمارك باسی شانۆی هەڵبژادنەكانی داهاتووی ئێرانی كرد و روونیكردەوە كە هەلبژاردن لەرێژیمی ئیسلامی ئێراندا تەنیا شانۆگەری، هەڵخەڵەتاندنی خەڵك و بیروڕای گشتییە.
نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەو دانیشتنەدا بەردەوامی و توندوتۆل بوونی هەرچی زیاتری گەمارۆكانی دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بە گرینگ زانی و پێی وابوو كە دەبێ زەختەكان بۆ سەر ئەو رێژیمە بە مەبەستی بەرگری كردنی لە دەست پێراگەیشتن بە چەكی ئەتۆم زیاتر بكرێن.
لەلایەكی دیكەوە سوڵتانپوور دەست خۆشی لە هەڵویستی حكوومەتی دانمارك بەمەبەستی پچڕاندنی یارمەتییە ماڵیەكانی بە رێژیمی ئێران كرد.
هەر لەو پێوەندییەدا بەڕێز یبی فۆگتمەن (mann Fogt-Hallencreutz Jeppe) روونیكردەوە كە دانماركیش لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نیگەرانە و لەچوارچێوەی یەكیەتی ئورووپادا هەوڵ بۆ دەستپێڕانەگەیشتنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە چەكی ناوكیی دەدات.
بارودۆخی نەتەوەكانی ئێران، ئۆپۆزیسیۆن و كوشتنی كۆڵبەرانی كورد تەوەرێكی دیكەی باسەكان بوو.