کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەبریتانیا لەگەڵ لێپرسراوانی حیزبی لیبراڵ دێمۆكرات كۆبۆوە

17:08 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەبریتانیا لەگەڵ پیتێر لێسنیاك، یەكێك لەبەرپرسانی حیزبی لیبراڵ دێمۆكرات كۆبۆوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەدانیشتنی نێوان نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و یەكێك لەبەرپرسانی حیزبی لیبراڵ كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە ئێران و كوردەوە هاتۆتە گۆڕێ.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەکانی رێژیمی ئێران تەوەرێكی دانیشتنی ئەو دوو لایەنە بووە.
هەر لەو دانیشتنەدا باسێكیش لەسەر ئەو شاندە بریتانیایەی كە ماوەیەك لەمەوبەر سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتیان كردبوو، هاتۆتە گۆڕێ.