کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەسیمیناری حەفتەی رۆشنبیری لەكۆیە، كۆڕێكی بەڕێوە برد

15:13 - 6 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری كۆیە لەلایەن رێكخراوی نوێكار و لاوانی دێمۆكراتی كوردستانەوە سیمینارێك لەژێر ناوی حەفتەی رۆشنبیری بەڕێوە چوو و نوێنەری حیزبی دێمۆكرات یەكێك لەكۆڕگێڕەكانی سیمینارەكە بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، تاهیر مەحموودی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وەكوو كۆڕگێڕ لەو سیمینارەدا ئامادە بوو و باسێكی لەپێوەندیی هەڵبژاردنی سەركۆماریی لەئێران و ئەنجامەكانی پێشكەش بەئامادە بوان كرد.
تاهیر مەحموودی لەباسەكەیەدا وتی: لەكاتێكدا ئەو هەڵبژاردنانە بەڕێوە چوو كە بەشێكی بەرچاو لەهێزە سیاسییەكان ئەو شانۆگەرییەیان بایكۆت كرد و ئەوەی كە دواتر لەهەڵبژاردنەكاندا بەدی دەكرا ئەوە بوو كە زۆر پرسیاری بی وەڵام هێشتنەوە و لێكدانەوەی جیاواز و هەڵسەنگاندنی یەكجار زۆری بۆ كرا.
مەحموودی وتیشی: بەپێی هێندێ‌بەڵگە و ئاماری خودی ناوەندە پێوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی نزیك بە بیست میلیۆن كەس هەڵبژاردنەكانیان بایكۆت كردووە و رێژیمی ئێرانیش وا نیشان دەدات كە خەڵكێكی زۆر ئامادەی دەنگدان بوونە.
ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات ئەوەشی خستە روو، لەئێران دوور لە چاوی نوێنەرانی رێكخراوە جیهانییەكان هەڵبژاردنەكان بەڕێوە دەچێت و ستاندارد و پێوانە نێونەتەوەییەكان لەبەر چاو ناگرن و رێگا بەو نوێنەرانی بیانی نادرێ چاوەدیری بەسەر سندوقەكانی دەنگداندا بكەن و پڕۆسەی دەنگدانیش لەلایەن كانالەكانی راگەیاندنەوە بە ئازادانە ناگوازرێتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لەدرێژەی سیمینارەكەدا ناسر سیمیایی مامۆستای زانكۆ باسێكی لەپێوەندییكاریگەری مادە هۆشبەرەكان پێشكەش كرد.


رێكخراوی نوێكار و لاوانی دێمۆكراتی كورستان كە رێكخەری سەرەكیی سیمینارەكە بوون حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیان بەفەرمی بانگهێشت كردبوو.