![](/weney-mallperr/9255.jpg)
کوردستان میدیا: ئاندێش تێلیەبەک نوێنەری پارتی سوسیال دێموکراتی سوێد لە شاری ڤێسترۆس سەردانی دەفتەری یەکیەتیی کوردانی لەو شارە کرد و لەلایەن شاندێکیانەوە بە سەرپەرستیی فەخرەدین فەسێح بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی کوردان لە ڤێسترۆس پێشوازیی لێ کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە سەرەتای دانیشتنەکەدا نوێنەری پارتی سوسیال دێموکرات باسی لە پلان و بەرنامەی پارتەکەی بۆ گەشەپێدانی شاری ڤێسترۆس کرد و لەم پێوەندییەشدا داوای لە ناوەندی یەکیەتیی کوردانی ڤێسترۆس کرد پێشنیارەکانی خۆیان بۆ پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرچی زیاتری ڤێسترۆس بخەنەڕوو.
لەو دیدارەدا پرسی هەڵبژاردنەکانی پارلمان، پارێزگاری و شارەدارییەکانی سوێد باسی لەسەر کرا و داوا لە ناوەندی یەکیەتیی کوردان کرا رەوەندی کوردی لە ڤێسترۆس و دەوروبەری هان بدات بۆ بەشداریی چالاکانەیان لە هەڵبژاردنەکاندا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە مەسەلەی داعش و هێرشەکانی ئەم رێکخراوە تێرۆریستییە بۆسەر ناوچەکانی کوردستان و رەوشی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستاندا کرا، لەو پێوەندییەدا ئاندێش تێلیەبەک پشتگیری تەواوی پارتەکەی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەربڕی.