کوردستان میدیا: حەمید تەیمووری نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌شداریی له ٣٩ـه‌مین کۆنگره‌ی سوسیال دێموکراتی وڵاتی سویددا کرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، حیزبی سوسیال دێموکراتی وڵاتی سوید که هاوکات حیزبی دهسەڵاتداری ئه‌و وڵاته‌یه، ٣٩ـه‌مین کۆنگره‌ی خۆی دەست پێ‌کرد.
له سه‌ر داوای فه‌رمیی حیزبی سوسیال دێموکراتی سوید، حه‌مید ته‌یموری نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات له‌و وڵاته، به‌شداری کۆنگرهکە بوو.
ڕۆژی هه‌ینی کۆمه‌ڵێک سێمینار و زانیاری له سه‌ر کۆنگره‌که بۆ میوانه بیانییه‌کان، چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتبوون و چ ئه‌وانه‌ش له نێوخۆی وڵاتی سویدەوە به‌شدار کرابوون پێشکەش کران و دواتر ڕۆژی شه‌ممه له کاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ، کۆنگره به فه‌رمی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
ته‌یموری به بۆنه‌ی گرتنی کۆنگهرهکهیان په‌یامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی پێشکه‌ش به به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی سوسیال دێموکرات کرد.
له‌و کۆنگره‌یه‌دا بڕیار وابوو که سه‌رۆک وه‌زیران ستێفان لوێڤنStefan Löfven کۆنگره‌که بکاته‌وه، به‌ڵام به هۆی ڕوودانی کردەوە تێرۆریستییەکەی شاری ستۆکهۆڵم، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئەو وڵاتە له ڕێگای سکایپه‌وه هه‌م کۆنگره‌ی کرده‌وه و هه‌میش به خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد.
بۆ ئه‌م کۆنگره‌ی حیزبی سوسیال دێموکراتی سوید، زیاتر له ٣٠ ڕێکخراو و حیزبی سوسیالیستی و نزیکه‌ی ٣٥ باڵوێزی وڵاتان به‌فه‌رمی بانگهێشت کرابوون.
ڕێژه‌ی به‌شداربووانی ژن له سه‌دا ٥٥ و ڕێژه‌ی به‌شداربووانی پیاو له سه‌دا ٤٥ بوو. گەنجترین به‌شدار بووی ئه‌م کۆنگره ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ و پیرترین به‌شدار بووش ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵ بوو. له نێو حیزبه کوردییه‌کاندا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و هە ده په HDP به فەرمی بانگهێشت کرابوون.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئه‌ندام پارلمانی ئورووپا له سه‌ر لیستی سوسیال دێموکرات جینس نیلسۆن Jens Nilsson له سه‌ر پرۆژه‌ی گرووپی خۆیان قسه‌ی کرد که دوو پرۆژه‌ی سه‌ره‌کین، ئه‌ویش یارمه‌تیدانی وڵاتی مهکدونیه و بێلاڕووس.
ناوبراو گوتی به هۆی یارمه‌تیی دارایی ناوه‌ندی پاڵمه چوونه‌ته ئه‌وێ و توانیویانه کار و یارمه‌تییه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن، چ له بواری مافی مرۆڤ و چ له بواری دۆزینه‌وه‌ی کار وپیشه بۆ خه‌ڵکانی ئه‌و ناوچانه‌ی که به وتەی خۆی سه‌ردانیان کردوون.
وه‌زیری کار و پیشه میکه دامبهریMicke Damberg بۆ میوانه بیانیه‌کان قسه‌ی کرد و گوتی سوید وڵاتێکی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتووه و ئێمه تێده‌کۆشین له بواری بیناسازی و ته‌نانه‌ت تهکنیکەوە ئاستی سوید به‌رزکه‌ینه‌وه.
پاشان وه‌زیر ئیلڤا یوهانسۆنYlva Johansson سەبارەت بە هاوپێوه‌ندی و هێزی کار واته پێکهێنانی پرۆژه‌ی کار بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له وڵاتی سوید نیشته‌جێی ده‌بن قسەی کرد.
سه‌ر له ئێواره‌ی هەمان ڕۆژ یان ئلیاسۆن Jan Elliasson که له ساڵانی ١٩٨٠کاندا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کاری کردووە و بیۆرن ڤون سیدو وه‌زیری به‌رگری سوید وتاریان پێشکه‌ش کرد.
ئلیاسۆن له سه‌ر کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به گشتی شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هاتنی ڕووسیه و ئامریکا و ئاڵۆزیی ناوچه‌که باسێکی تێر‌و ته‌سه‌لی کرد و به کورتی باسی ئه‌وه‌ی کرد که؛ تاکوو ڕووسیه و ئامریکا بۆ خۆیان پێک نه‌یه‌ن ئاشتی و ئاسایش له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته و به تایبه‌تی ئێران و سعوودیه‌ش کێشه که‌وتووه‌ته نێوانیان و هه‌ر ده‌وڵه‌تێ بۆ خۆی ده‌یه‌وێ هێزی خۆی تاقی بکاته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تورکیه‌ش لایه‌نێکی تری کێشه‌که‌یه. گوتیشی مه‌سه‌ڵه‌ی کوردیش گه‌لێک قووڵه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک له سه‌ر ئاشتی و ئاسایش پێک بێن تاکوو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش به ئامانجی خۆیان بگه‌ن.
لەم کۆنگرەیەدا نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوید، هاوخه‌میی حیزبی سەبارەت بە کرده‌وه‌ی تێروریستی له ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم، که بووه هۆی کوشتنی ٤ که‌س و بریندار بوونی ١٥کەسی دیکە پێ ڕاگەیاندن. ناوبراویش سپاسی هاوخه‌می و سۆلیداریتهی حیزبی کرد.
سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆنگره‌ی حیزبی سوسیال دێموکرات بۆ ڕۆژی سێهه‌م به وتاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوید خاتو مارگوت واڵسترێۆمMargot Walström ده‌ستی به‌کار کرده‌وه.
دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ستێفان لۆێڤنStefan Löfvenوه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می سوسیال دێموکرات بۆ جارێکی‌تر له کۆنگره‌که‌دا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش کۆمه‌ڵێک پارلمانتار و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی سوید وه‌ک ئینگڤار کارڵسۆن وتاریان پێشکه‌ش کرد و هه‌موویان له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ وه‌ک کرده‌وه‌ی تێرۆریستی له جیهان و دۆخی ئابوری و کێشه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و ... بۆ مێوان و گوێ‌گران دوان.