کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی كرد

15:41 - 28 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: عەزیم ئەلیاسی بەنوێنەرایەتی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی نوروێژ لەگەڵ پیتر گیتمارك ئەندام پارلمان لەسەر لیستی حیزبی كونسرڤاتیڤ وڵاتی نوروێژ كۆبۆوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو دیدارەدا هێندێك بابەتی پێوەندیدار بە كوردستان، ئێران و ناوچەكە و هەروەها سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی نوروێژ لە هەمبەر رێژیمی ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كراون.

قەیرانی سیاسیی ئێران، مەسەلەی كورد، شانۆی هەڵبژاردنی سەركۆماری لە ئێران و تێڕوانینی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئەو هەڵبژاردنانە، هەڵبژاردنی پارلمانی نوروێژ و سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بە نیسبەت مەسەلەی كورد و ئێران لەو پرسانە بوون كە تاوتوێ‌ كراون.

4763.jpg


لەبەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا ئەلیاسی باسی لەمەسەلەی دەستبەسەركرانی برایانی كوردپور كرد و هەروەها پڕژایە سەر پرسی رادەست كردنەوەی دایك و كوڕێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن حكوومەتی نوروێژەوە بەئێران.