کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نێگارکێشێکی کورد بەرهەمەکانی پێشکەش بە منداڵانی کۆبانێ کرد

19:57 - 26 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا؛ نێگارکێشێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە زانکۆی پەیام نووری ئەو شارە پیشانگایەکی نێگارکێشی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەمیرا حوسێنی، خوێندکاری کوردی خەڵکی مەریوان پێشانگایەکی نێگارکێشی کردەوە.

پێشانگای نێگارکێشی ئەم خوێندکارە کوردە لە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی دەستی پێکردووە و هەتا کۆتایی ئەم مانگە درێژەی دەبێت.

سەمیرا حۆسینی، خوێندکار و نێگارکێشی کورد، بەرهەمەکانی پێشکەش بە منداڵانی کۆبانێ کرد.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ئەم پێشانگایە لە ٢٥ بەرهەم پێکهاتووە و ئەو نیگارکێشە لە کارەکانیدا کەڵکی لە رەنگ و رەوغەن وەرگرتووە.

لەم پێوەندییەدا و پێشتریش ژمارەیەک لە هونەرمەندان، سینەماکاران و شاعیرانی کورد بە پێشکەش‌کردنی خەڵاتەکانی خۆیان و دەرکردنی بەیانییە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵكی کۆبانێ دەربڕیبوو.

جەلال مەلەکشا، عەتا نەهایی، بەیان عەزیزی، رەحیم لوقمانی، ئیرەج عیبادی و کەریم دافعی لەو شاعیرە کوردانە بوون کە بە دەرکردنی پەیامێکی هاوبەش پشتیوانیی خۆیان لە کۆبانێ دەربڕیبوو و هاوخەمی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە راگەیاندبوو.