کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی دوو شاندی حیزبی دێموکرات و حیزبی شیووعیی کوردستان

19:14 - 12 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: دوو شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیووعیی کوردستان، لە شاری هەولێر هاودیتنیان پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'مستەفا هیجری\'\' سکرتێری گشتی، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی رەشەمە، سەردانی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیووعیی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکی ئەو حیزبەوە بە سەرپەرستیی \'\'کەماڵ شاکر\'\' سکرتێری گشتی پێشوازیی لێ کرا.
لێکدانەوەی بارودۆخی کوردستان بەگشتی و ئەو کۆسپ و کێشانە کە بەرەوڕووی هەرکام لە بەشەکانی کوردستان دەبێتەوە و بەتایبەت دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و هەروەها رەوتی گۆڕانکارییەکانی خەباتی نەتەوەکانی ناوچە بۆ ئازادی و دێموکراسی لەلایەن هەر دوو شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی شیووعیی کوردستانەوە تاوتوێ کران.
دوو هەیئەت لەو دانیشتنەدا لەسەر پێکهێنانی کەش و دۆخی دیالۆگ و چارەسەریی گرفتی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکەوە کارکردنی هەموو پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان بە زامنی سەرکەوتن زانی.
لەو هاودیتنەدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر پێویستیی وازهێنان لە بەرژەوەندەیی حیزبی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی پێداگریی کردەوە.