کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی دوو شاندی حیزبی دێموکرات و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر

14:50 - 18 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لە سەردانێکدا شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یادی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانییان بە رێبەرانی ئەو حیزبە راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد نەزیف قادری\'\' ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن شاندێکی یەکگرتووەوە بە سەرپەرستیی \'\'محەممەد فەرەج\'\' ئەمینداری گشتییەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئامانجی سەردانی شاندی حیزبی دێموکرات لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی کردنی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی ئەو حیزبە بوو.
لەو هاودیتنەدا \'\'محەممەد نەزیف قادری\'\' پیرۆزبایی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٠ەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان بە رێبەرانی ئەو حیزبە راگەیاند.