کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی دوو شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبی زەحمەتکێشان

14:14 - 4 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا:شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی مەکتەبی پێوەندییەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی \'\'دوکتور هیوا سەعید سەلیم\'\' ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە شاری هەولێر، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و لەلایەن شاندێکی پێوەندییەکانەوە بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، پێشوازیی لێ کرا.

7903.jpg

لەو دیدارەدا شاندی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەرپرسی نوێی دەستەی پێوەندییەکانیان لە شاری هەولێر بە شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات ناساند و لەسەر بڕیاراتی دوایین کۆنگرەکەیان قسەیان کرد.
لەو دانیشتەدا محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە هاوڕێیانی حیزبی زەحمەتکێشان کرد و لەسەر هەڵوێستەکانی دوایین پلینۆمی حیزبی دێموکرات چەند باسێکی وروژاند.
لەو دانیشتەندا هەر دوو لایەن لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی دۆستانەیان پێداگرییان کردەوە.