کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە فینلاند، لەگەڵ سکرتێری کاروباری نێونەتەوەیی لە پارلمانی فینلاند

15:20 - 2 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ سکرتێری کاروباری نێوتەنەتەوەیی پارلمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'شنە رەزاوی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەگەڵ \'\'پاوڵا مۆیساندێر\'\' سکرتێری کاروباری نێونەتەوەیی لە پارلەمانی فینلاند، دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
لەو چاوپێکەوتنەدا پرسی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، مافی نەتەوەکانی ئێران و روانگەی حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ دانووستانەکانی وڵاتانی ١+٥ لەگەڵ ئێران، تاوتوێ کران.