کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات لە فینلاند لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسی بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوڤین کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'شنە رەزاوی\'\' نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند لەگەڵ \'\'یان نێ هێیسکانێن\'\' بەرپرسی بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران بە گشتی و پاش هاتنە سەرکاری رۆحانی بەتایبەتی و هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەپێوەندی لەگەڵ رێککەوتننامەی ژنێڤ بابەتگەلێک بوون کە لەو دیدارەدا باسیان لێوە کرا.