کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی خه‌ڵکی سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان، که ماوه‌ی ٢ مانگه بێ سه‌روشوێنن، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران به ماڵپه‌ڕی رووداوی راگه‌یاندووه، رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٤ هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستانی به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ئه‌م چوار هاووڵاتییه‌ی هه‌رێمی کوردستان پاش دوو مانگ بێ سه‌روشوێن بوون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌یان و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومتی هه‌رێم له تاران، ئاشکرا بووه و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی رێژیمی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی خۆیانه‌وه پژڕاست کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی عومه‌ر که‌ریم شه‌ریف له ساڵی ١٣٧٩ به تۆمه‌تی تیرۆری جێگری به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان و کوڕه‌که‌ی، ده‌سبه‌سه‌ر و راده‌ست ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرا و هه‌نووکه‌ش له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه دایە.
بڕیار بوو ئەو هاووڵاتییە کوردە بەر لە جێژنی رەمەزانی ساڵی 1391 ئیعدام بکرێت، بەڵام بە هۆیەکی نادیار حوکمەکەی وەدوا خراوە.