کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢ هاووڵاتیی کورد بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

22:17 - 8 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: رێگای روانسەر ــ کرماشان دیسان بەهۆی خرابیی رێگا و رەچاو نەکرانی پێوەرە ستانداردەکان لە کاتی دروستکردنیدا قوربانیی گرت.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە نزیک سەراوی جاوری روانسەر ٢ هاووڵاتیی گیانیان لە دەست دا.

ناوی ئەو دوو هاووڵاتییە کە بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لە دەست داوە، جەمال و حیسام مارابی راگەیەنراوە.

ئەو رووداوە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و وانێت بارێک لە نزیک سەراوی جاوری لەسەر رێگای کرماشان ــ روانسەر رووی داوە.

رێگای روانسەر ــ کرماشان لە نزیک سەراوی جاروی بە رێگای مەرگ ناسراوە و ساڵانە دەیان کەس لەو شوێنەدا گیانیان لە دەست دەدەن.