کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠ هاووڵاتیی کورد لە کرماشان دەستبەسەر کران

13:13 - 21 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٢٠ هاووڵاتیی کوردیان پاش بەڕێوەچوونی نوێژی جێژنی قوربان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هێرانا، ٢٠ کەس لە هاووڵاتییانیی کوردی خەڵکی تازەئاوای سەربە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کرماشان، پاش بەرێوەچوونی نوێژی جێژنی قوربان بە شێوەی هاوکات لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە تۆمەتی هەواداری لە گرووپی سەلەفییەکان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەر لەم پێوەندییەدا و هەر لەو رۆژەدا راگەیندراوە کە لە مەهابادیش ٢٠ کەس بە هۆی دروشمی ئایینی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، جگە لە تۆمەتی ئایینی، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە شارەکانی کوردستانی ئێران بە هۆی بەشداری کردن لە رێپێوانەکانی پشتیوانی لە کۆبانێ دەستبەسەر کراون.