کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییانی سووری بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام خراونەتە بەر هێرشی گازی کۆلۆرەوە

21:38 - 20 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: لە نوێترین راپۆرتی کارناسیی رێکخراوی پێشگیری لە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی، بەکارهێنانی بەردەوامی گازی کۆلۆر دژی خەڵکی سڤیل لە سووریە پشتڕاست کرایەوە.
لە راپۆرتێکدا کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن رێکخراوی پێشگیری لە بەکار هێنانی چەکی شیمیاییـەوە بڵاو کراوەتەوە ، بە بەڵگە ئاماژەبەوە کراوە کە گازی کۆلۆر وەکوو چەکێک دژی خەڵکی سڤیل لە سووریە بەکارهاتووە.

رێژیمی بەشار ئەسەد لە ساڵی رابردووی زایینی‌دا لە ژێر گوشاری کۆمەڵگای جیهانی، ناوەندیی بەرهەمهێنایی چەکی شیمیایی خۆی لە ناوبرد، بەڵام گازی کۆلۆر لەو چەکانە بوو کە لە وەک خۆی مایەوە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی پێشگیری لە چەکی ناوەکی سێ ناوچەی تەلمەنە، ئەلتەلمەنە وکەفر زیتە لە سووریە، بە شێوەی دیاری کراو لەو ناوچانەن کەبە گازی کۆلۆر هێرشیان کراوەتە سەر.

بەڵگەکان دەردەخەری ئەوەن کەلە هێزە ئاسمانییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی گازی کۆلۆر کەڵک وەرگیراوە و بە سەرنجدان بەوەی کە هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد، تەنیا گرووپی شەڕکەر لە شەڕی سووریەن کە هێزی ئاسمانی وچەکی شیمیایی‌یان هەیە.

لە دەسپێکی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە سووریە رێژیمی بە شار ئەسەد وهاووگرێبەستەکانی، بەردەوام لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی وکارناسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جەنایاتی جەنگی وبەکارهێنانی چەکی شیمایی تاوانبار کراون.

لەم پێوەندییەدا ، خاکەلێوەی ساڵی رابردوو، فرۆکە جەنگییەکانی سپای سووریە لە شوێنێک بە ناوی شێخ مەقسوود لە ناوچەی حەڵەب دژی هاووڵاتییانی کورد چەکی شیمیایی‌یان بە کارهێنا.

بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو منداڵ و یەک ژن گیانیان لە دەست دا و١٦ هاووڵاتیی دیکەش بە توندی بریندار بوون.

هەروەها ئەرتشی ئازادی سووریە بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی،حیزبووڵڵای لوبنانی بە بۆردمانی ناوچەی ئەلقەسیر و بە کارهێنانی چەکی شیمیایی خەردەل وسوولفۆر تاوانبار کردبوو.