کوردستان میدیا: هێزەکانی شارەوانیی رێژیمی ئێران لە مەریوان لەژێرناوی بیناسازی نایاسایی و بێ مۆڵەت\'\'، چەندین بینای تازە دروستکراو و نیوەچڵی هاووڵاتییانی ئەو شارەیان تێکڕووخاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مەئموورانی شارەوانیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەریوان لە گەڕەکەکانی \'\'کڵین کەوو و تازئاوا\'\' خانووبەرەی ژمارەیەک هاووڵاتییان تێکڕووخاند.
بەپێی ئەم راپۆرتە، کردەوەی هێزەکانی شارەوانی رێژیم و رووخاندنی ماڵی هاووڵاتییان ناڕزایەتی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی لێ کەوتۆتەوە.
هەروەها ٢٠ کەس لە مەئموورانی شارەوانی لەلایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەی رێژیم لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
هاووڵاتییانی شاری مەریوان لەو باوەڕە دان کە شارەوانی لە بەرامبەر باندە مافیایییەکانی رێژیمی ئێران کە لەژێر چاودێری بەسیجدا چالاکی دەکەن و فەزای ناو شار تێک دەدەن هیچ دژکردەویەک دژی ئەو کەسانە ناگرێتەبەر و تەنیا پێش لە بیناسازی هاووڵاتییانی هەژار و کەم داهات دەگرێت.
ماوەیەک پێش ئێستا لە کردەوەیەک هاوشێوەدا مەئموورانی شارەوانی لە گەڕەکی \'\'سەردووشییەکان\'\' لە شاری مەریوان بوونە هۆی تێکهەڵچوونی نێوان هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە و لە ئاکامدا چەندین کەس بریندار بوون.