کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کرا

19:41 - 11 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی مووسکی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی مووسکسەربە شاری مەریوان بەناوی پەرویز عەلی‌ڕەزایی کوڕی حەسەن، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات رژاونەتە ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و پاش دەسبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستووه.
تاکوو ئێستاش هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوە لە بەر دەستدا نییه.
لە پێوەندیی لەگەڵ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە زانکۆی ئازادی هەمەدان دەسبەسەر کراوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە به تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.