کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:30 - 3 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی تووە سووران\'\' سەربە شارستانی مەریوان، پاش ئەوەی کە باخچە و بێستانەکەی لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە ئاگری تێبەر دراوە، دەسبەسەر کرا.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران جێگیر لە گوندی \'\'تووە سووران\'\' بە مەبەستی خاوێنکردنەوە دەوروبەری پایگاکە، ئاگر لە پووش و پەڵاشی سروشت ئەو ناوچەیە بەر دەدەن.

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تووە سووران بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: پاش ئەوەی کە هێزەکانی سپای پاسداران ئاگر لەو ناوچەیە بەر دەدەن، بەهۆی دزەی ئاگرەکەوە باخچە و بێستانی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەم گوندە بەناوی \'\'سالار\'\' لە ئاگردا سووتا.

ئەو هاووڵاتییە وتیشی: ساڵار پاش ئەوەی کە بێستانەکەی بە سووتاوی بینیوە، لەهەمبەر هێزەکانی سپای پاسداران هەڵوێستی گرتووە.

هەڵویستگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەهەمبەر هێزەکانی سپای پاسداران و ئەو زیانە کەلە بێستان و سامانەکەی کەوتووە، کەلەپچەکردن و دەسبەسەرکرانی ناوبراوی لەلایەن ئەو هێزانەوە لێ کەوتەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە سالار پاش نێوبژیوانی ئەندامانی شۆرای گوندی \'\'تووە سووران\'\' بە شێوەیەکی مەرجدار ئازاد کرا.

هەرچەندە ناوبراو هەر لە سەرەتای ئاگرەکەوە هەتا کاتی دەسبەسەرکران و پاشان ئازادکردنی داوای قەرەبووی کردووە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە.

هێزەکانی سپای پاسداران رۆژێک دواتر واتە رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ و پاش ئەو رووداوە سەعاتی کاری سەردانی هاووڵاتییانیان بۆسەر مەزرا و زەوییەکانیان چوارچێوەدار کردووەتەوە و بە هاووڵاتییانیان راگەیاندووە هەر کەسێک بۆی هەیە هەتا ١٢ی نیوەڕۆ سەردانی زەوی و زارەکەی بکات.

لەوپێوەندییەشدا هێزەکانی رێژیم تەقەیان لە دوو هاووڵاتی کە ویستوویانە سەردانی مەزراکانیان بکەن، کردووە.