کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە مەشهەد دەسبەسەر کرا

14:37 - 30 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خوراسانی باکوور بە تۆمەتی بەرزراگرتنی یادی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو دەسبەسەر کرا.

ماڵپەڕی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی باکووری خوراسان بەناوی \'\'مێهدی تۆپکانلوو\'\' رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی \'\'هاندانی خەڵک بۆ بەرز راگرتنی ٢٢ی پووشپەڕ\'\' لە شاری مەشهەد ناوەندی پارێزگای خوراسانی رەزەوی دەسبەسەر کرا.

بەپێی ئەم راپۆرتە، تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دراوەتە پاڵی کە بریتییە لە \'\'بەرز راگرتنی یادی دوکتور قاسملوو\'\'.

ئەو ماڵپەڕە لە دۆخی هەنووکەیی ئەو هاووڵاتییە کوردە و چارەنووسی بێ‌ئاگایی خۆی راگەیاندووە.