کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد حوکمی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

22:53 - 7 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد لاوێکی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیم\'\' بە شەش مانگ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کرد.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردەی \'\'شاهۆ بایزیدی\'\' کوڕی ئەبووبەکر راگەیاندووە و نووسیویەتی، شاهۆ رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو لەگەڵ خوشکەکەی بەناوی \'\'ئەفسانە بایزیدی\'\' لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەفسانە بایزیدی خوێندکاری زانینگەی پەیام نووری بۆکان، پێشتر بە تۆمەتی \'\'هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' لەلایەن دەزگایی قەزایییەوە سزای ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپابوو.

لەلایەکی دیکەشەوە حەراسەتی زانینگەی پەیام نووری بۆکان ئەو کچە خوێندکارەی لە خوێندن بێبەش کردووە و رایگەیاندووە، هەتا دۆسیەکەی قۆناغە یاسایییەکانی خۆی لە دادگادا نەبڕی ئیزنی خوێندنی نییە\'\'.