کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی دەرەکێ لە ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزەکانی ئاگاهیی شارستانی سەوڵاواوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'فەرید رەزایی\'\' کوڕی \'\'محەممەد حاجی\'\'، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی شارستانی سەوڵاواوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە پاش پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانەوە کەلەپچە کرا و دواتر بۆ شارستانی سەوڵاوا راگوێزرا.
سەرچاوەکە وتیشی: هۆکاری دەسبەسەرکرانی فەرید رەزایی روون نەبووەتە و پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە ئازاد کراوە.
لەو پێوەندییەدا رۆژێک دوای دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی سەوڵاوا رژاونەتە گوندی \'\'دەرەکێ\'\' و ماڵی زیاتر لە ٦ هاووڵاتییان بەبێ مۆڵەتی یاسایی پشکنیوە.
هۆکاری پشکنینی هاووڵاتییان هەتا ئێستا روون نەبووەتەوە.