كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی ناوچەی پیرانشار لە شوێنێك بەناوی دەشتی قورێ\'\' لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا بریندار كرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێكەوتی ٢٨ی گەلاوێژ \'\'سەلاح باپیروەند\'\' تەمەن ١٩ ساڵ، كوڕی بایزید و خەڵكی ئاوایی خری ئاغەڵانی سەربە پیرانشار لە شوێنێك بەناوی دەشتی قورێ، كەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان و لە ئەنجامدا بەتوندی بریندار كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لەكاتێكدا تەقەی لێكراوە كە بە ماشێن لەحاڵی تێپەڕین بە ناوچەی دەشتی قورێدا بووە و بە بێ هیچ هۆیەك تەقەی لێكراوە.
لەلایەكی دیكەوە سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٩ی گەلاوێژ هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران هێرشیان كردبووە سەر كۆڵبەرانی ئاوایی تركەش لە ناوچەی مەنگوڕایەتیی پیرانشار و وێڕای بێحورمەتی پێ كردن، كۆڵبەرێكیشیان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.