کوردستان میدیا: ٢٣هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر، UNPO، به به‌شداریی دوکتورعه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، له شاری برۆكسێل، ٢٣هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی گه‌لانی بێ نوێنه‌ر، UNPO، به به‌شداریی دوکتور عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک و سكرتێری UNPO, ڕاپۆرتی كار‌و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كرد.
هاوكات له لایه‌ن سكرتاریەتی ڕێكخراوه‌كه به‌رنامه و پلانی كاری شه‌ش مانگی داهاتوو خرایه به‌رباس. له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا باس له كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به ستراتێژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ گه‌یشتن به وڵاتێكی فێدراڵ و پلوورالیستی كرا، كه ڕۆژی ١٦ی مانگی مه‌ی له واشنتۆن, بە بەشداری نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئا‌مریكا، به‌ڕێوه ده‌چێت.
له درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كەدا ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵی UNPO، پێشكه‌ش كرا.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكاریی به ئه‌ندام وه‌رگرتن و پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی چه‌ند لایه‌نێكدا بوو.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ڕێكخراه‌كه‌دا كرا. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا پاش وه‌رگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێی ئامادا كرد، كه له‌وێدا چه‌ند خاڵێكی نوێی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه گونجاند و گۆرانكاری به‌سه‌ر هێندێك خاڵیشدا هێنا.
به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاریی كۆنگره‌ی UNPO, كه بریاره له ماوه‌یه‌كی كورت دا بگیرێت. شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه له‌م پیوه‌ندیه‌دا د. عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌ك هاوكاری سكرتاریەتی ڕێكخراوه‌كه دیاری كرا بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئاماده‌كارییەكان بۆ كۆنگره.