کوردستان میدیا: هه‌ڵبژاردنەکانی پارلمانی توركیه كۆتایی پێهات و حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه (AK PARTi) ، سه‌ر به ئه‌ردۆغان براوه‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنەکان بوو.
به‌پێی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه پارلمانییهكانی توركیه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ی هەتاوی به‌ڕێوه‌چوو، حیزبی داد و گه‌شه (AK PARTi) به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو زۆرینه‌ی كورسییەكانی پارلمانی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ده‌ست هێنا و به‌مپێیه‌ش یه‌كلایه‌نه ده‌توانێ حكومه‌تی داهاتووی توركیه پێك بێنێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی توركیه له كۆی ١٦ حیزبی ئه‌م وڵاته ٤ حیزب توانیان ده‌نگی پێویست بۆ وه‌ده‌ستخستنی كورسییه‌كانی پارلمان وه‌ده‌ست بێنن كه حیزبی ئیسلامگه‌رای داد و گه‌شه زۆرترین ده‌نگه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد.
زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره هاوشێوه‌ی خولی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت كه تێیدا حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان (HDP) كه خاوه‌نی پاڵپشتی كورده‌كانی توركیه‌یه، سه‌ركه‌وتنی باشی ده‌سته‌به‌ر كرد.
هه‌ڵبژاردنه پارلمانییهكانی توركیه بۆ جاری دووهه‌م له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه چوو كه پاش بێ‌ئاكام مانه‌وه‌ی هەوڵی فڕاكسیۆنه پارلمانییهكانی ئه‌م وڵاته بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان تاكوو بتوانن ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌م وڵاته پێك بێنن.
سه‌ركه‌وتنی حیزبی داد و گه‌شه له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له حاڵێكدایه كه له خولی پێشوودا سه‌ره‌ڕای وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان، نه‌یتوانیبوو به ئامانجی سه‌ره‌كیی خۆی كه پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی بوو، بگات و به‌شێك له كورسییه‌كانی خۆی ڕاده‌ستی حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان كردبوو.
حیزبی چه‌پگه‌رای دێموكراتیكی گه‌لان كه له لایه‌ن كورده‌كانی توركیه‌وه پاڵپشتی لێ ده‌كرێت، توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی پارلمان وه‌ده‌ست بێنێت.
لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان و ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) ببێته هۆی له كیسچوونی به‌شێك له ده‌نگه‌كانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان كه ئه‌م پێشبینییه وه‌دی هات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، پاش بژاردنی ٩٩،٦%ی ده‌نگه‌كان، حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان(AKP) توانی ٤٩،٩%ی ده‌نگه‌كان و ٣١٦ كورسی پارلمانی ئه‌م وڵاته بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات تاكوو به‌مپێیه بتوانێ ده‌وڵه‌تی داهاتوو به‌ته‌نیا پێك بهێنێت.
حیزبی دێموكراتیكی گه‌لانیش توانی ١٠،٦%ی ده‌نگه‌كان وه‌ده‌ست بێنێت كه بریتییه له ٥٩ كورسی له پارلمان‌دا. به‌مپێیه ئه‌گه‌رچی ئه‌م حیزبه توانی له ڕێژه‌ی دیاریكراوی ١٠% بۆ چوونه نێو پارلمان سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ژوئه‌نی توركیه ٢١ كورسیی له كیس چوو.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئه‌م حیزبه له پارلمانی داهاتووی توركیه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان و كورسییه‌كانیان له پارلمان‌دا، جێگەكهیان به‌هۆی شكستی قورسی حیزبی ڕاستگه‌رای مه‌هه‌په له حیزبی چواره‌مه‌وه بۆ حیزبی سێهه‌می پارلمان به‌رز بۆته‌وه.
حیزبی كۆماریخوازی گه‌ل(CHP)، حیزبی لایه‌نگری ئاتاتۆرك، توانی ٢٥،٤%ی ده‌نگه‌كان و ١٣٤ كورسی پارلمان وه‌ده‌ست بێنێت و به‌مپێیه ٢ كورسی زیاتر له جاری پێشوو بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات.
دۆڕاوی سه‌ره‌كیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره، حیزبی مه‌هه‌په سه‌ر به ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌كانی توركه كه ١٢%ی ده‌نگه‌كان و ٤١ كورسی وه‌ده‌ست هێنا و به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ژووئه‌ن، ٣٩ كورسی كه‌متر له جاری پێشووه.
ئه‌مجاره‌ش چوار حیزبی گرینگی توركیه ده‌توانن له‌سه‌ر كورسییه‌كانی پارلمانی ئه‌م وڵاته دابنیشن كه حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان كه وه‌ك حیزبی پشتیوانی كورده‌كان ناوی لێ ده‌برێت، بۆ جاری دووه‌م توانی بچێته پارلمانی ئه‌م وڵاته‌وه.