كوردستان میدیا: ڕاگه‌یه‌نه كوردییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیم، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌فه‌ری مه‌سعوود بارزانی بۆ توركیه پیشان داوه.
ماڵپه‌ڕی كردپرێس سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیم به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌فه‌ری بارزانی بۆ توركیه‌دا، ده‌ربڕیوه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیم له زاری تارق حه‌ڕب مافناسی عێراقی نووسیویه‌تی: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پێشوازیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە تورکیە، كرده‌وه‌یه‌كی نایاساییه له ئاستی دیپۆلماتیكدا، چوونكە له بارودۆخی ئێستادا ته‌نیا ده‌بێ ئاڵای عێراق هه‌ڵبكرێ و ئه‌م كرده‌وه‌یه جۆرێك پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
كوردپرێس له درێژه‌دا له زاری ئه‌م به‌ناو مافناسه عێراقییه‌وە ده‌ڵێ: هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمێك له عێراق له لایه‌ن توركیه‌وه، به پێچه‌وانه و دژی یاسای عێراق و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه.
ئیرنا هه‌واڵنێریی فه‌رمیی ڕێژیمی ئێرانیش له وتارێكدا به‌ناوی بارزانی له توركیه له دووی چییه؟، مه‌سعوود بارزانیی به پیاوی پانتۆڵ پۆشی باكووری عێراق ناوزه‌د كردووه.
هه‌واڵنێریی فه‌رمی ڕێژیم به شێوه‌زارێكی سووكایه‌تی ئامێز نووسیویه‌تی: پیاوه پانتۆڵ پۆشه‌كه‌ی باكووری عێراق، حه‌وتووی ڕابردوو، له سه‌فه‌ره جهنجاڵییهكهی بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی گه‌ڕایه‌وه و دوو ڕۆژ دواتر هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیه هاتنه نێو باكووری عێراقه‌وه. ئێستا، بهبێئهوهیكه ئامانجه شاراوه‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ڕوون ببێته‌وه، له حاڵێكدا به‌ره‌و توركیه به‌ڕێ كه‌وتووه كه دیار نییه هانه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون چییه؟
ئیرنا هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات: بارزانی له باری ئیدارییه‌وه، به باوه‌ڕی هه‌موو حیزبه‌كانی باكووری عێراق، هیچ چه‌شنه پۆستێكی فه‌رمیی له ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نییه.
له دژكرده‌وه به‌م كرده‌وه سووكایهتیئامێزهی ئیرنادا، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی كورد به وه‌ڕێخستنی كهمپهینێ خوازیاری داوای لێبوردن كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیرنا بوون.
ئه‌م چالاكانه ده‌ڵێن: ناكرێ به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه لە سووكایه‌تی به به‌شێك له شوناسی خۆمان وه‌ك: زمان، جل وبه‌رگ و.... چاوپۆشی بكه‌ین.
ڕێژیمی ئێران له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی خۆی له كاروباری وڵاتانی ناوچه تا شوێنێك چووه‌ته پێش كه هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی به‌ده‌ر له بازنه‌ی خۆی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ری.