کوردستان میدیا: به دابه‌زینی نرخی ریاڵ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که ئه‌م دابه‌زینه به‌هۆی گه‌مارۆکانه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، وێڕای ئاماژه به دابه‌زاندنی به‌های ریاڵ له‌هه‌مبه‌ر دراوی وڵاتانی دیکه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، رایگه‌یاند، ئه‌م ره‌وته ده‌رخه‌ری سه‌رکه‌وتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دابه‌زینی به‌های یه‌که‌ی دراوی ئێران ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، که گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌دژی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئه‌و رێژیمه، کاریگه‌ریی جیدیی له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووریی ئه‌و وڵاته داناوه.
به‌گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان له بازاری دراو و ئه‌رزی ئێران، یه‌ک دۆلاری ئه‌مریکایی، ٣٥٥٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێکراوه.