![](/weney-mallperr/9320.jpg)
کوردستان میدیا: سەرکۆماری یەمەن جەختی لە پشتیوانی هەمەلایانەی رێژیمی ئێران لە حەوسیەکان کردووە و خوازیاری کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی ئەو رێژیمە لە کاروباری یەمەندا بوو.
عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرکۆماری یەمەن، لەمەڕ دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتەدا هوشداری بە رێژیمی ئێران داوە.
رێژیمی ئێسلامی ئێران لە لایەن سەرکۆماری یەمەنەوە بە پشتیوانی لە حەوسییەکان (گرووپێکی میلیشیای دژ بە حکوومەتی یەمەن) مەحکووم کرا.
عەبد رەبە، گرووپی حەوسییەکانی بە ئەو گرووپە شیعەیەی کە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ناودێر کرد و هەروەها وتی حەوسییەکان لە بواری ئابووری، چەکوچۆڵ و راهێنانی نیزامی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.
پاش لابردنی عەلی عەبدوڵـڵا ساڵح و بە دەسەڵات گەیشتنی عەبدرەبە مەنسوور هادی، سەرکۆماری نوێی یەمەن، رێژیمی ئێران بە شێوە جۆراوجۆرەکان لە رێگەی گرووپە میلیشیاکان و پشتیوانی لەو گرووپە لە هەوڵی دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتەدا بووه.
لەم ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە چوارچێوەی یارمەتی چەکوچۆڵ، ئابووری، راهێنانی نیزامی ئەندامانی گرووپە میلیشیاکان و هەروەها زیادکردنی باندە سیخوڕییەکان لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەڕوونی بەر چاو دەکەوێت.
رێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لەلایەن زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەا وەکوو بەحرەین، یەمەن، میسر و... بە دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتانە مەحکووم کراوە.