کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتی كورد كه به تۆمه‌تی قه‌تڵ له زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌دا ڕاگیراون، مه‌ترسی لەسێدارەدانیان له‌سه‌ره.
ئه‌م چوار هاووڵاتییه كورده كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا، ته‌مه‌نیان له ژێر ١٨ ساڵدا بووه، بریتین له:
١.یووسف موحه‌ممه‌دی، له‌دایكبووی ١٣٧٤، كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌مه‌نی ١٤ ساڵ بووه.
٢. هێمن ههورامینژاد، له‌دایكبووی ١٣٧٦، كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
٣. سیاوه‌ش مه‌حمودی له‌دایكبووی ١٣٧٤، كه به وته‌ی خۆی بۆ پێشگیریی له ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری، توشی قه‌تڵ بووه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
٤. ئامانج حوسه‌ینی له‌دایكبووی ١٣٧٥، كه له كاتی دهسبهسهركرانیدا ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بووه.
به‌پێی پەیماننامەی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی منداڵان، ده‌ركردن و جێبه‌جێ كردنی حوكمی لەسێدارەدان بۆ منداڵانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ، یاسایی نییه.
سزای لەسێدارەدانی منداڵانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ، هه‌نوكه له وڵاتانی ئێران، عه‌ره‌بستان، پاكستان و سوودان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه وڵاتی ئێران یه‌كێكه له واژۆكه‌رانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه، به‌ڵام بە کردەوە هیچ كات جێبه‌جێی نه‌كردووه.
له حه‌وتووی ڕابردوودا فاتمه سالبێهی كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ته‌مه‌نی له خوار ١٨ ساڵەوە بووه، له‌سێداره درا.