![](/weney-mallperr/11001.jpg)
کوردستان میدیا: چوونەدەرەوەی هێزی شارەزای کاری تەکنیکی و بەرهەمهێنان و یەک لەوانە خەیاتەکان لەم چەند ساڵەدا لەگەڵ هەڵاتنی مێشکەکان رووی لە زیاد بوون کردووە.
هێزە شارەزاکانی سەنعەتی نەوت پاش شەڕی هەشت ساڵە، ٣٠٠ فڕۆکەوان لێهاتووی ئێرانی بۆ شیرکەتە فڕوکەوانییەکانی تورکیە و شیرکەتە توریستییەکانی وڵاتانی عەرەبی، کارناسانی بواری پزیشکی بە بەڵگەی راگەیاندنی لێپرسراوانی وەزارەتی بێهداشت، هونەرمەندان و وەرزشوانە بەناوبانگەکان، لەو هێزە کارامانەن کە لەو چەند ساڵەدا بۆ وڵاتانی دیکە رۆیشتوون و زێدی خۆیان بەجێهێشتووە.
لە دوایین حاڵەتی چوونەدەرەوەی هێزە شارەزاکان، بەجێهشتنی گرووپی خەیاتە تەڕدەست و شارەزاکان و رۆیشتنی ئەوان بۆ وڵاتانی تورکیە و چین راگەیەندراوە.
گەمارۆوە ئابوورییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی لە دژی رێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بووەتە هۆی داخرانی زۆربەی یەکە بەرهەمهێنەرەکان و ئەمەش زۆربوونی لە رادە بەدەری بێکاری و کۆچ کردنی کرێکارانی بەرە وڵاتانی دەراوسێ و بە تایبەت هەرێمی کوردستانی عێراقی لێکەوتووەتەوە.