کوردستان میدیا: لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ئێران، هاووڵاتییەکی کورد پاش لێدان و کوتان دەسبەسەر کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، کوورش ئەمیری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە رێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، داویانەتە بە لێدان و کوتان و بە توندی لەلایەن سەرییەوە برینداریان کردووە.
لە هۆکاری دەسبەسەر کران، لێدان و شوێنی راگیرانی کوورش ئەمیری هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.
پێشتریش سێ هاووڵاتیی سەقزی بەناوکانی کامیل شەریف زادە، غەریب شەریف زادە و عیرفان مەجیدی، سەرجەم سزای ٩ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپابوو.