کوردستان میدیا: لە ناوچەی دۆزین سەربە شارستانی بانە، ناوچەیەکی بەرین لە دارستانە و لێڕەوارەکان، ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ئەم ئاگرکەوتنەوە پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە دارستان و لێڕەوارەکانی ناوچەی دۆزینی بانە هاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی شێوازی ئاگرکەوتنەوەکە رایگەیاند: ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە ئەنقەست بووە و لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە هەڵکراوە.
ئەنجومەنی پاژین، هاووڵاتییان و چەندین ناوەندی دیکەی چالاکی ژینگەپارێزی، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگەرکەیان داوە کە پاش ٧ کاتژمێر کۆنترۆڵیان کرد.
لەم پێوەندییەدا، رۆژانە رووبەرێکی زۆر لە دارستانەکانی مەریوان و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە و بە وتەی هاووڵاتییان لە دەست وپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئاگر دەدرێت.
بەپێی راپۆرتەکان، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە هەتا رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، ٩١ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوادا رووی داوە.