کوردستان میدیا: بەشێک لە دارستانەکانی چیای کەور هەڵکەوتوو لە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری ئیلام بەهۆکارێکی ناڕوون لە ئاگردا سووتان.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردەوە، ئەو ئاگرکەوتنەوە لە چیای کەور رووی داوە و بەشێک زۆر لە دارستان و لێڕەوارەکانی شارستانی دەڕە شاری لەخۆ گرتووە و کۆمەڵێکی زۆر لە داربەڕوو و لێڕەواو و خزۆکەکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئەو ئاگرەوە سووتان.
ئەو ئاگرە بە هەوڵ و هیمەتی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیی ناوچەکە کۆنترۆڵ کراوە و دامەزراوەی ژینگەپارێزیی \'\'سەیمەرە\'\' پشکێکی بەرچاوی لە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەدا هەبووە.
هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە بە ناڕوونی ماوەتەوە و ناوەندە پێوەندییەدارەکانی رێژیم زانیارییەکی ئەوتۆیان لەو پێوەندییەدا بڵاو نەکردووەتەوە.
ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە پارێزگای ئیلام ٢٨ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و شوێنە سروشتییەکاندا رووی داوە.
زنجیری چیای کەور لە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری ئیلام دەست پێ دەکات و هەتا نزیک شاری ئەندیمشک لە پارێزگای خووزستان درێژەی هەیە و لە ناوچەی حەمرین کۆتایی پێ دێت.
چیای کەور یەکێک چیا دارستانی و جەنگەڵییەکانی کوردستانە کە لە بواری ئاژەڵدارییەوە بایەخێکی تایبەتیی بۆخەلکی ناوچەکە هەیە و بەرزایییەکەی دەگاتە دوو هەزار و ٧٩٠ میتر لە ئاستی زەریادا.
لە بەرزایییەکانی ئەم زنجیرە چیایە رووەکگەلێک وەکوو \'\'کنیواڵ، کەرەوس و پیچک\'\' دەڕوێن و هەروەها ژینگەی باڵندەگەلێکی وەکوو \'\'کەو و تیو\'\'ە و هەروەها دارەکانی \'\'گۆیژ، داربەڕوو و کیکم\'\' لە بەشەکانی خوارووی ئەو زنجیرە چیایەدا دەڕوێن.