کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ هێکتارلە دارستانەکانی دێهلۆران لە ئاگردا سووتان

21:52 - 22 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ناوچەی چەم هیندی سەربە دێهلۆران لەلایەن کەس یا کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا و ١٥ هێکتار لە دارو لێرەوارەکانی ئەم ناوچەیە سووتان.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، دارستانەکانی چەم هیندی سەربە دێهلۆران لە چوارشوێنەوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو ئاگریان تێبەردرا.

بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە لانیکەم ١٥ هێکتار لە دارستانەکانی چەم هیندی سووتان.

شارستانی دێهلۆران ٦٨٠ هەزارهێکتار رووبەری هەیە و٩٠ هەزار هێکتاری لە دارستان و لێڕەوار پێک هاتووە.

ساڵانە رووبەرێکی زۆر لە دارو لێڕەوارەکانی کوردستان لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کە بە وتەی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکان سەربە رێژیمی ئێسلامیی ئێرانن، دەسووتێندرێن.

ماڵپەری کوردستان میدیا پێشتریش چەندین راپۆرتێکی بەڵگەمەندی لە زاری هاووڵاتیانەوە لە بواری ئاگر کەوتنەوەی دارستانەکانی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.